به‌پێی بڕیاری دیوانی باڵای دادی ئیداری سه‌باره‌ت به ته‌بسه‌ره‌ی ٢ی ماده‌ی ٧ی یاسای كار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌ورێز پاش چه‌ند ساڵ كاركردن له‌سه‌ركار ده‌ركران.
كرێكارانی له سه‌ركار ده‌ركراوی كارخانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌ورێز به واژۆكردنی نامه‌یه‌كی ئینته‌رنێتی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادنامه‌ی ١٧٩ و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. له‌و نامه‌یه دا ڕوو به سه‌رۆكی دیوانی باڵای دادی ئیداری، وه‌زیری ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفای كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌رانی مه‌جلیس هاتووه: داواتان لێ ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌ورێز كه سه‌رووی ١٨ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه بكه‌ن.