ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی شیره‌مه‌نی سه‌باح له پلانێكی له‌پێش دارێژڕاودا ده‌ستیان داوه‌ته بێكاركردنی كرێكارانی به‌لووچ و ده‌یان كه‌سیان له‌سه‌ركار ده‌ركردووه.
بێكاركردنی به ئه‌نقه‌ستی كرێكارانی به‌لووچ به‌دوای ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل و سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به سه‌ر شاره‌كانی ئێران ڕوویداوه له حاڵێكدا ئه‌و كرێكارانه زیاتر له ده ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌بووه. چالاكانی به‌لووچ به میدیاكانیان وت: ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و كارخانه‌كانی دیكه‌یان خستووه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی كرێكارانی به‌لووچ بێكار بكه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی نه‌ده‌ن، كرێكارانی به‌لووچ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.