کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی سێ ئه‌ندامی هیلال ئه‌حمه‌ر له‌ سنه‌

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی سێ ئه‌ندامی هیلال ئه‌حمه‌ر له‌ سنه‌ 1

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ئه‌ندامی هیلال ئه‌حمه‌ری سنه‌ به‌ ناوه‌كانی “هێمن حاجی میرزایی” ، “ئێقباڵ مه‌له‌كی” و “سالار ساڵحی” كه‌ چه‌ند ساڵ به‌ شێوه‌ی خۆبه‌خش له‌و ناوه‌نده‌ خزمه‌تیان كردبوو، به‌ فه‌رمانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سالار ساڵحی” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و “هێمن حاجی میرزایی” ٢٨ خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی سنه‌ ئازاد كرابوون.