به‌پێی ڕاپۆرتی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران، ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی فوولادی “جه‌هان ئارا”ی خۆڕه‌مشار، وێڕای به‌ڵێنه‌كانی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی بۆ به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر كار، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌وه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئێبراهیمی ڕه‌ئیسی پاش سه‌ردانی بۆ ئوستانی خووزستان به‌ڵێنی دا كه ئه‌و كارخانه‌یه درێژه به كار و چالاكییه‌كانی ئه‌دا و كرێكارانیش ده‌توانن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بمێننه‌وه و نزیك به دوو هه‌زار كرێكاری دیكه‌ش بڕیاره له فازی دووی ئه‌و كارخانه‌یه دابمه‌زرێن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆككۆمار جێبه‌جێ نه‌كراوه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كرێكارانیان بێكار كردووه.
