کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی دكتۆر “بێهرووز چه‌مه‌ن ئارا” له‌ زانكۆی كوردستان

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی دكتۆر بێهرووز چه‌مه‌ن ئارا له‌ زانكۆی كوردستان

دكتۆر “بێهرووز چه‌مه‌ن ئارا” سه‌رۆكی پێشووی به‌شی كوردستان ناسی و له‌ مامۆستایانی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌ زانكۆی كوردستان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ركاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه‌.

دكتۆر “بێهرووز چه‌مه‌ن ئارا” خه‌ڵكی ئیلامه‌ و نامه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركرانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستانه‌وه‌ پێ گه‌یشتووه‌. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، به‌ بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست سه‌ركوتی خوێندكارانی زانكۆی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.