كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی خه‌مسه‌ی زه‌نجان رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی ره‌شه‌ممه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كارخانه‌یه له‌سه‌ر كار ده‌ركران.
كرێكارانی نارازی خوازیاری گۆڕینی شیفتی كاری و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقوقهكانیان بوون؛ به‌ڵام موودیرانی ئه‌م كارخانه‌یه به جێگای وڵام دانه‌وه به خواسته‌كانیان؛ ته‌واوی كرێكارانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. كرێكارانی بێكار كرا‌و ئه‌ڵێن كه ده‌ركردنی ئه‌وان له سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌خاته مترسییه‌وه. شایانی باسه كه تا ئێستا نه ئیداره‌ی كار و نه هیچكام له ئۆرگانه‌كانی چاودێری؛ كاردانه‌وه‌یان به ده‌ركردنی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه نیشان نه‌داوه.