کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌ر‌كارده‌ركردنی ٢٣٠ كرێكار له‌ كارخانه‌ی پارس سلۆلۆزی شووش

له‌سه‌ر‌كارده‌ركردنی ٢٣٠ كرێكار له‌ كارخانه‌ی پارس سلۆلۆزی شووش

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكاری كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣٠٠ كرێكار بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له‌ كارخانه‌ی پارس سۆلۆزی شووش، ٢٣٠ كرێكار به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان، له‌سه‌ركار ده‌ركراون.

له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی له‌و كارخانه‌یه‌، خاوه‌نكار كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی بۆ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ ڕاگرت  و ٣٠٠ كرێكاری بێكار كرد. له‌و ڕێژه‌یه‌ ٢٣٠ كرێكار له‌سه‌ركار ده‌ركران له‌ حاڵێكدا سێ بۆ دوو مانگ حه‌قده‌ست و بیمه‌یان په‌رداخت نه‌كراوه‌.