له درێژه‌ی سیاسه‌تی یه‌كده‌ستكردنی زانكۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه، دكتۆر “عه‌لی ئازاد” مامۆستای زانكۆی فێرده‌وسی مه‌شهه‌د له‌سه‌ركاره‌كه‌ی ده‌ركرا.
دكتۆر “عه‌لی ئازاد” له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان گوشاریان بۆ هێناوه تاكوو داوای لێخۆشبوو‌ن بكات له واژۆكردنی نامه‌ی پشتیوانی له خوێندكاران و مامۆستایانی ناڕازی له ساڵی ڕابردوو، به‌ڵام ئه‌و قبووڵی نه‌كردووه و له‌سه‌ركاره‌كه‌ی ده‌ركراوه. “عه‌لی ئازاد” چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كاری بووه و له په‌یامه‌كه‌یدا وتووهیه: ئازادهبوون، شه‌رافه‌ت، بوێری و تێپه‌ڕین له خوێندكاری بۆ ڕاستیه‌كان، ئه‌و وانه به نرخانه بوون كه خوێندكارانم پی په‌روه‌رده ده‌كرد. دوایین وانهشم ئه‌وه‌یه: كاتێك ئامانجه‌كه‌ت جوانه، تاوانه‌كه‌شی به‌چێژه.
