ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، “فاتمه ڕه‌جایی ڕاد” مامۆستای زانكۆی پزیشكی بابۆل به بیانۆی ڕه‌چاونه‌كردنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ له‌سه‌ركار ده‌ركرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمیته‌ی ئینزیباتی و حه‌راسه‌تی زانكۆی پزیشكی بابۆل “فاتمه ڕجایی ڕاد”یان به بیانووی ئه‌وه‌ی كه له مه‌راسمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین پزیشكدا، به‌بێ حیجابی ئیجباری به‌شداری كردبوو، له‌سه‌ركار ده‌ركردووه و مه‌ته‌به‌كه‌شیان داخستووه.