“شیوا عاملی ڕاد” موعهلیم و ئەندامی ئهنجومهنی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، بە ١٨ ساڵ پێشینهی وانەوتنەوە، لەلایەن ئیدارەی ئاموزش و پهروهرشی مەریوانەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە.
شۆرای هاوئاههنگی ڕێکخراوە سنفیهكانی فەرهەنگیانی ئێران لهو بارهوه ڕایگەیاند: “ئیدارەی ئاموزش و پهروهرشی مەریوان، لە کارێکی بەپەلەدا، تەنانەت بەبێ جێبەجێکردنی ڕێکاری ئیداری، بڕیاری لهسهركار دەرکردنی “شیوا عاملی ڕادی”یان داوە”. لهو بڕیاره وادەی جێبەجێكردنی حوكمی یەکلاکەرەوەی لهسهركاردەركردنی “شیوا عاملی ڕاد” ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢ ڕاگەیەندراوە كه هاوکاتە لەگەڵ ١٨ی مەی ٢٠٢٣، کە ڕۆژی پێدانی خەڵاتی ئاشتی تایبەت به ڕێكخراوهی ١٨ی مەی له کوریای باشوور بۆ ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییهكانی فەرهەنگیانی ئێرانە و خاتوو شیوا وەک نوێنەری نێودەوڵەتی ئەم ئەنجومەنە لە کۆریای باشوور ئەم خەڵاتەی وەرگرت. ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفیهكانی فەرهەنگیانی ئێران، دەرکردنی وەها حوکمێك کە ناوبراو لە مۆڵەتی بێ مووچەدا بووە، بە “نایاسایی و ڕێکارێکی تۆڵەسەندنەوە لە بەرامبەر هەڵبژاردنی ئەنجومەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی تایبەتی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣” و هەڵسوکەوتێكی دیكەی توندوتیژانە بەرامبەر بە چالاکانی سەندیکای مامۆستایانی ئێران دهزانێت.
