ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، ٣٥٧ مامۆستای زانكۆ بێكار یان ناچار به خانه‌نشینی ئیجباری كراون.
ڕه‌وه‌ندی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی مامۆستایانی زانكۆ له ده‌وڵه‌تی ڕه‌ئیسی به خانه‌نشینكردنی “مه‌سعوود پزشكیان” و “محه‌ممه‌د فازڵی” ده‌ستی پێكرد، هه‌ر چه‌ند وه‌زاره‌تی زانیاری و بێهداشت هه‌واڵی بێكاركردنی مامۆستایانی زانكۆی ڕه‌د كردبوو، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد ڕیزی مامۆستایانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی له زانكۆ جۆراوجۆره‌كانی ئێران بڵاو كرده‌وه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، زۆرترین مامۆستای بێكاركراو له زانكۆكانی شه‌ریف و به‌هه‌شتی بووه.