به‌وته‌ی بازڕه‌سی لێژنه‌ی باڵای نوێنه‌رانی كارگه‌رانی ئێران، ٢٥ له سه‌دی كرێكارانی ئێران ته‌نیا لانیكهمی حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و ئه‌و ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان نییه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، به‌شێكی زۆر له كرێكارانی ئێران ته‌نانه‌ت لانیكهمی حه‌قده‌ستیش وه‌ر ناگرن و ته‌نیا ٢٥٪یان لانیكهمی حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن به‌بێ هیچ جۆره مه‌زایایه‌ك. ٩٦ له سه‌دی گرێبه‌سته‌كان كاتین و ٣٥ی ئه‌و ٩٦ له سه‌ده، له مه‌زایای كاری بێبه‌شن. هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه پاره‌ش كه وه‌ری ده‌كرن به‌شێكی زۆری ئه‌ده‌ن به كرێ خانوو و ناچارن له ناوچه په‌راوێزنشینه‌كان به كه‌مترین ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتیهوه بژین.