به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی “فه‌ریده سه‌ڵواتی” به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كی ساچمه‌یی بینایی هه‌ر دوو چاوی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “فه‌ریده سه‌ڵواتی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی خه‌زڵوه‌ری ئه‌مساڵ دا له‌شاری سنه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم پێكرا و هه‌ر دوو چاوی به‌سه‌ختی بریندار بوو، به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی وێڕای چه‌ندین جار نه‌شته‌رگه‌ری ناوبراو بینایی هه‌ر دوو چاوی له‌ده‌ستداوه.