ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی به‌فرانبار، “لۆڕانس پووتل” نوێنه‌ری پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه كه‌فاله‌تی سیاسی “ئه‌شكان مۆروه‌تی” له ئه‌ستۆ گرت و نوێنه‌ری حیزبی سۆسیال دیمۆكراتی ئاڵمان له مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته به‌ناوی “سویم ئایدین” ڕۆژی ڕابردوو كه‌فاله‌تی سیاسی “پووریا جه‌واهێری” له ئه‌ستۆ گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌شكان مۆروه‌تی” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه ڕفێندرا و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن دادگاوه حوكمی محاره‌به خرایه پاڵ دۆسیه‌كه‌ی، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه “لۆرانس پووتل” نوێنه‌ری پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه كه‌فاله‌تی سیاسی “ئه‌شكان”ی له ئه‌ستۆگرت و داوای كرد ڕژیم ده‌ستبه‌جێ ئازادی بكات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “پووریا جه‌واهێری” كرێكاری به‌ندكراوی خه‌ڵكی كامیاران كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه و له‌لایه‌ن دادگاوه به موحاره‌به تۆمه‌تبار كراوه ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن “سویم ئایدین” نوێنه‌ری پاڕله‌مانی ئاڵمانه‌وه كه‌فاله‌تی سیاسیه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گیرا.