کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لاواز بوونی مەوقعیەتی کۆماری ئیسلامی لە سوریە

تەنیا ١٠ رۆژ دوای کۆبوونەوەی ١٦ی مانگی خەرمانان لە نێوان سەرۆک کۆمارەکانی روسیە، تورکیە و کۆماری ئیسلامی لە تاران لە پێوەند لەگەڵ هێرش بۆسەر ئوستانی ئیدلب لە سوریە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پێشنیار کرا، رۆژی دووشەممەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی دوو لایەنە لە سوچی لە نێوان پوتین و ئوردوغان و بەبێ ئامادە بوونی روحانی لەم پێوەندەدا بەڕێوەچوو. دوای ئەم جەلەسەیە پوتین و ئەردوغان لە کۆنفڕانسێکی خەبەریدا ڕایانگەیاند کە “لەسەر ناوچەیەکی خاڵی لە چەک لە نێوان هێزە چەکدارەکانی مەوجود لە ئیدلب پێک هاتوون.” لەسەر بنەمای ئەم تەوافوقە قەرارە لە رۆژی ١٥ی ئۆکتۆبرەوە ناوچەی جیا کەرەوە و داماڵراو لە چەک بە قوڵایی ١٥ تا ٢٠ کیلۆمیتر لە سەر خاڵی سنوری نێوان هێزەکانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد لەگەڵ هێزە بۆپۆزسیۆنەکان کە زۆربەیان لە گوروپە تیرۆریستەکانی جێی پشتیوانی تورکیە لەوانە” بەرەی نوسرە”ن دروست بکرێت. رۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگی خەرمانان چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیە، وتی بەم تەوافوقە ئوپوزسیۆن چەکەکانیان دەپارێزن و لە ئیدلب دەمێننەوە.

بەم جۆرە نەخشەی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی سوریە لە پێوەند لەگەڵ هێرش بۆسەر ئیدلب کە لە کۆبوونەوەی تاران کۆدەنگی روسیە و کۆماری ئیسلامی لەسەر بوو، لە ئێستادا بە کردەوە دەرنایەت و ڕادەگیرێ. ئەگەرچی ئەردوغانیش دەستی کەمی لە کۆماری ئیسلامی نییە بۆ جەنایەت لە سوریەدا، بەڵام لادرانی ڕژیمی ئێران لەم بڕیاردانە و بەرپا نەبوونی شەڕێکی وێرانگەری تر لە ئوستانی ئیدلب لە نێوان دەوڵەتانی روسیە، سوریە، ئێران و حیزب اللە لەگەڵ گوروپە تیرۆریستیەکانی جێگیر لە ئیدلب بە ٣ ملیۆن جەمعیەتەوە، بەهەر حاڵ دەرفەتێکی ترە بۆ خەڵکی ستەم دیتوی ئەم ئوستانە کە شەڕ و کوشتار و وێرانی لەم كاته‌ له‌ ساڵدا تووش نه‌بێت به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی كۆماری ئیسلامی له‌م بڕیاردانه‌ دا لە پێوەند لەگەڵ شەڕی سوریە لە لایەن روسیەوە وەک هێزی حاکم لەوێدا، نیشاندەری لاواز بوونی مەوقعیەتی کۆماری ئیسلامیە.

لە حاڵێکدا کە لە کۆبوونەوەی تاران روحانی لەسەر پێویستی هێرش بۆسەر ئیدلب جەختی دەکردەوە و لەژێر ئەم ناوەدا کە ” ئێمە ناچارین بۆ ئاشتی شەڕ بکەین و هەنگاوی ئاخر دژوار ترە لە هەنگاوەکانی سەرە”، مەیلی خۆی بۆ بەرپا کردنی شەڕ و کوشتار نەشاردەوە، بەڵام لە بەرانبەر کۆبوونەوەی سوچیدا هەڵوێستیان گۆڕی. رۆژی سێشەممە ٢٧ ی مانگی خەرمانان وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی پێشوازی کرد لە تەوافوقی نێوان پوتین و ئەردوغان لە پێوەند لەگەڵ دروست کردنی ناوچەی بۆشایی لە ئیدلب کە بە تەواوی ناکۆکە لەگەڵ هەڵوێستەکانی ڕژیم لە کۆنفرانسی تاران، و ڕاگرتنی هێرشی نیزامی بۆسەر ئیدلیبی” بە سەرکەوتنی دیپلۆماسی” ناوبرد. جەواد زەریفیش فرسەت تەڵەبانە، بەناو ” هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی خۆی لە نێوان دیمشق و ئانکارا” دا کە گۆیا بۆتە هۆی ڕاگیرانی شەڕ لە ئیدلبی بە ئاکامی ” دیپلۆماسی چالاک و بەرپرسانەی” خۆی نێو برد. لە حاڵێکدا کە لە ڕاستیدا کۆبوونەوەی سوچی بە روونی شکستێکی ئابڕوبەرانە بوو بۆ کۆماری ئیسلامی. 215

ڕاستیەکەی ئەوەیە کە پوتین لە ساتوسەودای خۆیدا لەگەڵ ئەدوغان کۆمەڵێک ئیمتیازاتی وەهای وەرگرتوە کە ڕازی بووە کۆماری ئیسلامی و داخوازیەکانی سەبارەت بە دەرپەڕاندنی گوروپە ئوپوزسیۆنەکانی سوریە لە ئیدلب لەبەرچاو نەگرێت. بەڵام ئەمە گشت ماجەرای لاواز کردنی مەوقعیەتی کۆماری ئیسلامی لە سوریە نییە. هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆسەر هێزەکانی ڕژیم و حیزب اللە ی جێگیر لە سوریە و بێ تەفاوەتی و تەنانەت دانی چرا سەوزی روسیە بە ئیسرائیل و پاساوی ئەم هێرشانە نیشانەی مەیل و موافقەتی پوتین لە قوڵایی گوشاری هەمە لایەنە بۆسەر کۆماری ئیسلامیە بۆ کۆتایی هێنان بە حوزور و دخاڵەتی لە کاروباری سوریە دایە. وەک ئەوەی کە دوای خرانە خوارەوەی فرۆکە سەربازیەکەی روسیە لە لایەن پەدافەندی هەوایی سوریەوە لە رۆژی دووشەممە ٢٦ ی مانگی خەرمانان کە بوو بە هۆی کوژرانی ١٥ کەس لە نیزامیەکانی روسیە، پوتین هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەی بە رووداوێکی نەخوازراو زانی. وەزارەتی دیفاعی روسیەش ڕایگەیاند کە ئەم رووداوە کاتێک روویدا کە ٤ فرۆکەی جەنگی ئیسرائیل بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێمە پێگەیەکی نیزامییان لە ئوستانی لازقیە بۆمباران کرد. ئەمە بەو واتایەیە کە هێرشەکانی پشوو تری ئیسرائیل لەدژی پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە هاوئاهەنگی لەگەڵ روسیە بەڕێوەچوون. ئەگەر وانەبێت بە جێگیر بوونی سامانەکانی دیفاعی دژی موشەکی ئێس ٣٠٠ و ئێس ٤٠٠ی روسیە، ئیسرایل نەیدەتوانی زیاتر لە دووسەد عەمەلیاتی ئاسمانی لە ماوەی ١٨ مانگدا لەدژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە ئەنجام بدات. دیدەبانی مافەکانی مرۆڤی سوریەش لەم پێوەندەدا ڕایگەیاند کە فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل جبەخانەیەکی چەکیان لە لازقیە بۆمباران کردوە و بە پێی ڕاپۆرتەکان لەم عەمەلیاتەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون. وێڕای ئەوە لەسەر بنەمای ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، لە حەفتەی ڕابردودا بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر فرۆکەخانەی دیمشق فرۆکەیەکی بوئینگی کۆماری ئیسلامیش تێکشکاوە.

نتانیاهو لە پێوەندیەکدا لەگەڵ پوتین وێڕای دەربڕینی بەداخەوە بوونی لە کەوتنە خوارەوەی فرۆکە روسیەکە و کوژرانی سەرنشینەکانی، لەسەر بەردەوامی هێرشەکانی بۆسەر پێگە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی جەختی کردەوە.

لەگەڵ لاواز بوونی زیاتری مەوقعیەتی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی نێونەتەوەییدا و بارودۆخی شپرزەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ناڕەزایەتی و مانگرتنی بەردەوام و رۆژانەی کرێکاران و جەماوەری خەڵکی ئێران لە نێوخۆدا، درێژەی حوزوری هێزە زەمین گیر کراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە کە وەک هێما و سییمبول کەوتونەتە بەر هێرشی ئیسرائیل، بۆ ڕژیمی ئێران هەزینەیەکی زۆری دەبێت. سەرئەنجام کۆماری ئیسلامی ناچار دەبێت دوای ساڵانێک هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مەوقعیەتی، بە خواردنەوەی جامێک ژەهری تر سوریە بەجێ بێڵێ. بەم جۆرە دەست لە یەکێک لە پایە سەرەکیەکانی ئیستراتیژی مانەوەی خۆی کە دەخاڵەت لە کاروباری ناوچەکەدایە هەڵبگرێت. ئیستراتیژیەک کە تا ئێستا بۆ ئەو بە سەدان میلیارد دۆلاری لە گیرفانی خەڵکی ئێران هەزینەی کردوە و بە هەزاران کەس لە فەرماندەکانی سپای پاسداران و لاوانی ئێرانی، ئەفغانستانی و پاکستانی کە بە هۆی هەژاری و برسێتیەوە چونەتە خزمەت ڕژیمەوە و لە لەشکرەکانی فاتمیون و زەینەبیون و هیتردا ڕیکخراون بە کوشتن داوە.