کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵ، په‌لامارێكی دیكه‌ی ڕژیم بۆسه‌ر ژیانی كرێكاران

25

25

دوایین كاتهكانی ڕۆژی چوارشهممه٢٠ی خاكهلێوه،شۆرای عالیی كاری كۆماری ئیسلامی به بردنهسهرهوهی ٢١ لهسهدی حهقدهستی ساڵی ڕابردوو، لانیكهمی حهقدهستی كرێكارانی بۆ ئهمساڵ، یهك ملیۆن و ٨٣٥ ههزار و ٥٠٠ تمهن ڕاگهیاند.  ئهم پهسندكراوهلهلایهن وهزیرانی سهنعهت و مهعدهن و تهجارهت و كار و ئابووری و  سهرۆكی سازمانی میللیی ستانداردیش، ڕهزایهتی پێدراوه‌. شهریعهتمهداری وهزیری بهناو تهعاون، كار و رهفاهی ئیجتماعی و سهرۆكی شۆرای عالیی كاری ڕژیمی ئیسلامی، چوونهسهرهوهی ٢١ لهسهدی حهقدهستی كرێكارانی بهڕهوتێكی گونجاو و پیرۆز بۆ چالاكیی بهرههمهێنان، پێناسهكرد. بهمجۆرهگشت حهقدهستی كرێكاران وێڕای باقی مهزایاكان لهوانهبۆنی خاروبار و حهقی مهسكهن و هتد بۆ كرێكارێكی بێ هاوسهر، نزیك بهدوو ملیۆن و نیو و بۆ كرێكارێكی خێزاندار سێ ملیۆن تمهن دهبێت. ڕاگهیاندنی ئهودیارییهی خاوهنكاران و ڕژیمی سهرمایهبهكرێكاران ئهوهندهبێشهرمانهبوو كهتهنانهت نوێنهرانی كرێكاریی دهست نیشاندهی ڕژیم لهناوهندیدهست سازی شۆرای عالیی كاریش، حازر نهبوون ئهو پهسندكراوهدژهكرێكاریهی ڕژیم واژۆ كهن و دانیشتنهكهیان بهجێ هێشت. بردنهسهرهوهی ٣١٨ ههزار تمهن بهلانیكهمی حهقدهستی مانگانهی كرێكاران لهباروودۆخێكدایهكهقهیرانی ئابووری قووڵ و گرانی و تهوهرۆم و دابهزینی ئهرزشی پووڵ، توانای كڕینی كرێكارانی یهكجار لاواز كردووه‌. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهقهیرانی ویرووسی كۆرۆنا، تهنانهت بهقسهی ناوهندهكانی خودی ڕژیم، ههزینهی سهبهدی بژێوی نیو ملیۆن تمهن بردووهتهسهرتر.

دیاری كردنی وهها ئاستێك بۆ لانیكهمی حهقدهستی ساڵی ٩٩، لهگهڵ بهرئاوردی ناوهندی ئاماری ڕژیم، كهبهرزبوونهوهی ههزینهی ژیانی بنهماڵهیهكی كرێكاری لهمانگی ڕهشهممهی ٩٧هوهتا ڕهشهممهی ٩٨، ٦٤ لهسهد ڕاگهیاندبوو، مهودایهكی زۆری ههیه‌. ئهم ڕێژهیهلهبهرئاوردیكۆمیتهی مزدی شۆرای عالیی كاری ڕژیم كهههزینهی سهبهدی بژێوی مانگانهی بنهماڵهیهكی كرێكاریی ٥ ملیۆن و ٤٠٠ ههزار تمهن ڕاگهیاندبوو، یهكجار دووره‌. ههروهها لهگهڵ مادهی ٤١ی یاسا پڕوپووچهكانی كۆماری ئیسلامیش، كهپێوهری دیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستهكانی،ههزینهی سهبهدی بژێوی و نرخی تهوهرۆمڕاگهیاندووه، دژایهتیی ههیه‌. زیاد كردنی ٢١ لهسهدی بهلانیكهمی حهقدهستهكانی پارهكهوه، تهنانهت كهمترهلهدابهزینی توانای كڕینی كرێكاران لهماوهی ساڵی ڕابردوودا. زیادكردنی وهها بڕهپارهیهكی بێ ئهرزش بهحهقدهستی پێنج بهرابهر ژێر هێڵی ههژاریی ساڵی ڕابردوو لهلایهن وهها ناوهندێكی دژهكرێكاریهوهنهتهنیا چوونهسهرهوهی خێرای ههزینهی سهبهدی بژێوی قهرهبوو ناكاتهوهبهڵكوو لهگهڵ چوونهسهرهوهی نرخی تهوهرۆمی ٤٣ لهسهدیی ئێستای ئابووریی داڕماوی ئهم ڕژیمهدژهكاریگهریهش یهك ناگرێتهوه‌. لهدهسهڵاتی هاوسار پساوی ئیسلامی سهرمایهدا، سههمی حهقدهستێك كهلهلایهن خاوهنكار و ڕژیمهوهدهدرێتهكرێكارانێك كهخولقێنهر و خاوهنی سهرهكیی بهرههمهكانی ئهم كۆمهڵگایهن، تهنیا نزیك به٥ لهسهدی گشت ههزینهكانی بهرههمهێنانه‌. كهوابوو، لانیكهمی حهقدهستی ئهمساڵیش بهمانای پێنج بهرابهر لهژێر هێڵی ههژاریدا ژیانه‌‌ و تهنانهت وڵامدهرهوهی بژێوی مهمرهو مهژیی پتر له٤٠ ملیۆن بنهماڵهی كرێكاریش نییه‌.

ئهوهش لهحاڵێكدایهكهساڵی ڕابردوو و پێش بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا، ههڵسووڕاوان و ڕێكخراوهسهربهخۆ كرێكاریهكان، وهرگرتنی حهقدهستی خوارتر له٨ ملیۆن تمهنیان بهژیانی ژێر هێڵی ههژاری پێناسهكردبوو. ڕۆژی پێنجشهممه٢١ی خاكهلێوهسهندیكای كرێكارانی نهیهشهكهری ههفت تهپهلهبهیانیهیهكدا وێڕای مهحكووم كردنی پهسهندكراوی شۆرای عالیی كار، پشتیوانانی نیزامی سهرمایهداریی لهژێرناوی نوێنهرانی كرێكاریی ئهم شۆرایه، بهبهشێك لهپهیوهندیهكانی ئهم نیزامهو بهگوێ ڕایهڵ و داكۆكیكاری چهوساندنهوهی كرێكاران پێناسهكرد و ڕاشیانگهیاند كهبهپهسند كردنی حهقدهستهكانی ههتا ئێستا، تهنیا ههژاری  و فهلاكهتیان بهسهر كرێكاراندا سهپاندووه‌. سهندیكای كرێكارانی ههفتهتهپهلهو بهیانیهیهدا جهختیشی كردهوهكه‌: ” ئێمهكرێكاران بهپهسندكراوی ئهم شۆرایهسهبارهت بهلانیكهمی حهقدهستهكانی ساڵی ٩٩ ناڕازین و ئهم ههوڵهبهسووكایهتیی ئاشكرای پشتیوانانی سهرمایهداری بهچارهنووسی ملیۆنان كرێكار دهزانین و هاوكات خوازیاری لانیكهمی حهقدهستی ٩ ملیۆن تمهنین بۆ ساڵی ١٣٩٩.

ئیسماعیل بهخشی، كهسایهتیی ناسراو و یهكێك لهڕێبهرانی بزووتنهوهی كرێكاری، بهم پهسندكراوهو كردهوهی شۆرای عالیی كار ناڕهزایهتیی دهربڕی. ئیسماعیل ڕهخنهی لهبۆچوونی ئهو ههڵسووڕاوهكرێكاریانهگرت كهپێشتر ئهویان بهخاتری وتووێژ نهكردن لهگهڵ  بهرپرسان بۆ چارهسهری كێشهی كرێكاران، دابووهبهر ڕهخنه‌. ئهو بۆ ڕهت كردنهوهی ئهم ڕهخنهیه، سهرهنجی ئهوانی بهرهو دانیشتنی دوو مانگهی شۆرای عالیی كاری ڕژیم ڕاكێشا كهسهرهنجام بوو بهوهیكهخاوهنكار و دهوڵهت بهئامانجی خۆیان بگهن. شۆرای عالیی كار، بۆ داخوازیهكی ئاسایی كرێكاری واتهدیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستهكان، بهناو نوێنهرانی  كرێكاریی ئهم شۆرایهی، بههیچ دانا. ئیسماعیل بهخشی لهدرێژهدا، ڕێكاری سهرهكیی چارهسهر كردنی كێشهكانی وهبیر كرێكاران هێناوهو پرسیی: “كهوابوو ئایا ڕێگایهك بۆ كرێكاران بێجگهلهڕێكخراو بوون و مانگرتن دهمێنێتهوه؟

لهماوهی تهمهنی دهسهڵاتی دژهكرێكاریی ئیسلامیدا، ڕژیم نهتهنیا سهبارهت بهدیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستهكان ئهم بهڵایهبهسهر كرێكاران دێنێت، بهڵكوو بۆ باقیی خواستهكانی كرێكارانیش، وڵامێكی بێجگهلهسهركوت و ئهشكهنجهو زیندان و دهركردن و مهحكوومیهت و بێبهری كردن نهبووه‌. لهبهرامبهردا، بزووتنهوهی كرێكاریش بۆ وهدی هاتنی خواستهكانی، لههیچ فیداكاری و خهباتێك دهریغی نهكردووهو تهسلیمی ئیرادهی دهسهڵاتی سهرمایهنهبووه‌. لهحاڵێكدا كهدزی و گهندهڵی و ڕانت خۆری سهرتاپێی دهسهڵاتی داگرتووهو ههر یهك لهبهرپرسانی ئهم دهسهڵاتهدژهمرۆییه، بهملیاردها دۆلاریان لهسهروهت و سامانی كرێكاران وهك بهرههمهێنهرانی سهرهكیی سهرمایه، بهتاڵان بردووه، مافی كرێكارانهكهلهژیانێكی شیاوی ئینسان بههرهمهند بن. بهڵام ههروهك ئیسماعیل بهخشی ڕایگهیاندووه، كرێكاران بۆ گهیشتن بهم ئامانجهیان ڕێگایهكیان نییهبێجگهلهدرێژهی خهبات و مانگرتن و ناڕهزایهتیی ڕێكخراو  بهڕێبهریی خودی چینی كرێكار، بۆ وهدی هاتنی درووشمی دهسهڵاتداریهتی شۆرایی و ڕاماڵینی دهسهڵاتی سهرمایهبهههموو شكڵ و قهوارهیهكیهوه‌. بێ گومان ئهوهش ئهرك و ڕهسالهتی ڕێبهریی بزووتنهوهمهزنه كۆمهڵایهتیهكانه‌.