وەزارەتی دارایی ئەمریکا ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی گوڵان ڕایگەیاند: گەمارۆ ئابوورییەکانمان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزه‌كانی “هه.سه.ده” لابردووه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، لەوه‌به‌دواوه کۆمپانیا و شیركه‌ته تایبه‌ته‌كان دەتوانن بازرگانی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان بکەن. لابردنی گەمارۆکان تەنها ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دەگرێتەوە نەوەک هەموو سوریا و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به توركیا ناگرێته‌وه.