له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی گه‌لێگ پیشه‌ی نه‌شیاو و نامرۆڤانه وه‌ك كۆڵبه‌ری و سوختبه‌ری و هیتر…. بوونی هه‌یه كه ئیستا ئیترگهڕان به‌ناو زبڵیشدا بۆته یه‌كێك له‌و كارانه. ڕۆژنامه‌ی ئافتابی یه‌زد چاپی تاران، له‌م باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی:
له نه‌بوونی ڕێكار و میكانیزمی سه‌رله نوێ به‌كار هێنانه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه ووشكه‌كانی شار، كه‌سانێك هه‌ن كه ناو زبڵدانه‌كانی سه‌رشه‌قام و كۆڵانه‌كان ده‌گه‌ڕێن و زبڵه ووشكه‌كان له ته‌ڕه‌كان جیا ده‌كه‌نه‌وه و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌یبه‌ن بۆ شوێنی نێشته‌جێبوونیان و له‌وێ جۆره جیاوازه‌كانی له‌یه‌ك جیا ده‌كه‌نه‌وه و خاوه‌نكاره‌كانیان ده‌یبه‌ن بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه كاری سه‌رله نوێ به‌كار هێنانه‌وه‌ی پاشماوه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بیفرۆشن. هه‌موو تاران كه ٢٢ ناوچه له خۆده‌گرێت، به ٢٠٠ ملیارد تمه‌ن به‌كرێ دراوه. خاوه‌نكاره‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ر كیلۆیه‌كی زبڵ و خاشاكی وشكدا نزیكه‌ی ٦٠٠ تمه‌ن ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه زبڵه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام خاوه‌نكاره‌كه بۆخۆی كیلۆی به ٣٥٠٠ تمه‌ن دهیفرۆشێت. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ٦مانگهدا ده‌ركه‌وتووه كه، له‌و ٢٢ ناوچه‌یه‌ی تاران، ١٤ هه‌زار كه‌س هه‌ن كه بژێوی خۆیان له ڕێگای كۆكردنه‌وه‌ی زبڵی ناو زبڵدانه‌كان دابین ده‌كه‌ن، كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه واته، نزیكه‌ی ٤٦٠٠ كه‌سیان منداڵی ژێر ١٨ ساڵ ته‌مه‌نن.
ئه‌حمه‌دی سه‌در، یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌داری تاران سه‌باره‌ت به دیارده‌ی گه‌ڕان به‌دوای زبڵدا ده‌ڵێی:
ته‌نیا ڕێگای نه‌هێشتنی ئه‌م كێشه‌یه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی سه‌تڵی زهبڵه، لابردنی ئه‌و سهتڵانهیه و شاره‌داریش پلانی لابردنیانی هه‌یه. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ی كه كاری كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ ده‌كه‌ن، وه‌كوو پیشه و سه‌رچاوه‌ی داهات چاویی لێده‌كه‌ن و خێزانداریشن.
حكوومه‌تی ئیسلامی و به‌رپرسه ورد و درشته‌كانی له‌بری چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕواڵه‌تی كێشه‌كان ده‌سڕنه‌وه. به‌م فریوكارییه ئاشكرایه ناكرێ ڕاستتیه تاڵه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش په‌رده‌پۆش بكرێت. ئه‌و ڕۆژانه به هه‌ر شه‌قام و كۆڵانێكدا گوزه‌ر بكه‌ی، بۆ ساتێكیش بێت بۆنی ناخۆشی زبڵی ناو سه‌تڵه‌كان هه‌ست پێده‌كه‌ی، بۆنێك كه به ناچار بۆ به‌شێك له بێبه‌شانی ئێران كه كاریان گه‌ڕان به‌ناو زهبڵدانهكاندایه، بۆته شێتكی ئاسایی و به‌رده‌وام. بۆ نموونه له شاری تاران نزیكه‌ی ٦٩ هه‌زار زبڵدان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌و لانیكه‌م دوو جار له ڕۆژدا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه به شوێن زبڵدا ده‌گه‌ڕێن، ژێر و ژوور ده‌كرێن و به‌ناو زبڵه وشكه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه شیاویی سه‌ر له نوێ به‌كار هێنانه‌وه‌ن جیاده‌كه‌نه‌وه. له هه‌ر شه‌قام و كۆڵانێك لاوان و گه‌وره‌ساڵ و ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ش ده‌بینی كه ته‌لیسێكی گه‌وره‌یان به كۆڵه‌وه‌یه و یان سه‌ریان له‌ناو سه‌تڵی زبڵهكاندایه و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه مناڵانێكی كه‌م ته‌مه‌ن و كورته باڵان و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ده‌ستیان ناگاته ناو سه‌تڵی زبڵه‌كان، به‌خۆیان ده‌چنه‌ناو سه‌تڵه‌كه‌وه.
ئه‌م دیمه‌نانه هه‌ر شارۆمه‌ندێك، ڕۆژانه به‌دی ده‌كات، به‌ڵام بۆچی حكوومه‌تی ئیسلامی ئێران به سانایی له په‌نای ئه‌م دیارده‌یه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت و چاوپۆشی لێده‌كات؟ بۆچی پیشه‌ی نه‌شیاویی گه‌ڕان به ناو زبڵدا به‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵی ئێرانه‌وه بۆته بابه‌تێكی ئاسایی؟
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی كه تاقم و گرووپه مافیاییه‌كان له پشت هه‌ر تیجاره‌ت و به‌رهه‌م هێنانێكی گه‌وره‌وه‌ن، ئه‌م مهیدانهشیان بێ خاوه‌ن نه‌هێشتۆته‌وه. زبڵ، به‌ڕێوه‌ربردن و بازهرگانیش له ده‌ستی ئه‌و بانده مافیاییانه دایه كه به نرخی خستنه مه‌ترسی ته‌ندرووستی و گیانی ئه‌و هه‌ژارانه‌ی كه به ناچار په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان، سه‌روه‌ت كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن.
گه‌ڕان به‌ناو زبڵدا له زومره‌ی ئه‌و پیشه نهشیاوانهیه كه له هه‌ندێك له وڵاته دواكه‌وتووه‌كانی جیهان ڕه‌واجی هه‌یه و سه‌رچاوه‌ی داهاتی ملیۆنان ئینسانه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ناكرێت به بێ ناسینی سه‌رچاوه و هۆكاری هه‌ژاری و بێ عه‌داڵه‌تی، بێكاری و بابه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران، بێبه‌شی و هه‌ڵاواردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه، به بێ خه‌بات له دژی نیزامی چینایه‌تی كه سه‌رچاوه و هۆكاری هه‌ژاربوونی ملیاردها مرۆڤی بێبه‌ش له‌لایه‌ك و كه‌ڵه‌كه بوونی سه‌روه‌ت و سامانێكی خه‌یاڵی و له ئه‌ژمار نه‌هاتوو له ده‌ست تاقمێكی كه‌مدا، باس له‌م دیارده‌یه بكرێت.
له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له مێژه كه زبڵه به‌رهه‌م هاتووه‌كان له ناو ماڵه‌كان، ڕێستۆران و دوكانه‌كان، فروشگاگان، كارگا و كارخانه‌كان، هه‌روه‌ها له مه‌زرا و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌م هێنان له‌یه‌ك جیاده‌كرێنه‌وه و بۆ پاراستنی ژینگه به پێشكه‌وتووترین شێوازی سه‌رده‌م سه‌رله نوێ به‌كار هێنانه‌وه‌ی زبڵه‌كان و ته‌نانه‌ت بۆ به‌رهه‌م هێنانی به‌رق و وزه و گه‌لێك پێداویستی خه‌ڵك و به‌رهه‌م هێنان كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
گه‌ڕان به‌ناو زبڵدا، بێ حورمه‌تییه به كه‌رامه‌ت و مافی خه‌ڵكی ده‌ستكورت و بێبه‌ش. ته‌ندرووستی و ئه‌منییه‌تی خه‌ڵكی بێبه‌ش و زه‌حمه‌تكێش به لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامییه‌وه بایه‌خی نییه. له ئێران كه یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهان، نابێت جه‌ماوه‌رێكی به‌رین ناچار بن ناو زبڵه‌كان بگه‌ڕێن و كۆڵبه‌ری و سوختبه‌ری بكه‌ن. ئه‌ركی هه‌ر ئینسانێكی شه‌ریف و ئازادیخوازه كه له مافی ژیان، ته‌ندرووستی و ئه‌منییه‌تی ئه‌و زه‌حمه‌تكێشانه‌ی كه ناو زبڵه‌كان ده‌گه‌ڕێن و یان كۆڵبه‌ری و سوختبه‌ری ده‌كه‌ن دیفاع بكات. دیفاع له‌و هه‌ژارانه‌ی كه ناچارن په‌نا ببنه به‌ر وه‌ها كارێكی ناته‌ندرووست و مه‌ترسیدار، دیفاع له كه‌رامه‌تی ئینسان و ته‌ندرووستیی كۆمه‌ڵگایه.