ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پارتی كرێكارانی كوردستان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له بناری قه‌ندیل، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزه‌كانیان له باكووری كوردستان ده‌كێشننه‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پارتی كرێكارانی كوردستان له دوایین هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ڕهوهندیئاشتی له باكووری كوردستان و توركیا، هه‌موو هێزه‌كانی كه له باكووری كوردستان جێگیر كراون، ڕه‌وانه‌ی باشووری كوردستان ده‌كرێن. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا باره‌ها پارتی كرێكارانی كوردستان به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یاننامه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی ڕه‌وه‌ندی ئاشتی له توركیا، هێزه‌كانیان له باكووری كوردستان ده‌كرێنه ئامانج و هوشداری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی دابوو.
