كۆمیته‌ی پیشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووانی حیزبی كرێكارانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه یاسین بولوت ئه‌ندامی “په‌كه‌كه” كه بۆ ده‌رمان كردنی نه‌خۆشیی هاتبووه شاری سلێمانی له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی میتی توركییه‌وه تیرۆر كراوه. كه‌متر له یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ریش مووسا باباخانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان له لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی ڕژیمی ئیسلامییه‌وه له شاری هه‌ولێر تیرۆر كرابوو.
حكوومه‌ته‌كانی توركییه و ئێران له هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی تۆپباران و مووشه‌كباران، بۆمبارانی هه‌وایی، تیرۆر له شار و ناوچه گوندنشنهكان، پێكهێنانی تۆڕی سیخوڕی و ڕێكخستنی گرووپه‌كانی تیرۆر و شناسایی چالاكانی ئۆپۆزیسیۆن و خراپكارین.
لاوازی و بێتوانایی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و ته‌نانه‌ت هاوئاراسته‌یی و هاوبه‌ش بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی شیعه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئێران و توركییه له بواری سه‌ركوتی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان، زۆر بوونی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانیان، گۆڕانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌واڵی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریه، هه‌مووی ئه‌وانه كۆماری ئیسلامیشی هان داوه تا له بواری په‌ره‌پێدانی نفووزی خۆی له‌م ناوچه‌یه له ده‌وڵه‌تی توركییه وه‌دوا نه‌كه‌وێت.
ڕژیمی ئیسلامی له‌ژێر پۆششی ته‌جاره‌ت و بازرگانی، ناردنی زیارهتكهرانی شیعه، ئۆرگان و كه‌سانی دیپلۆماتیك، له ئاستێكی به‌ریندا خه‌ریكی هه‌ناردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر، ڕه‌وانه كردنی مۆره‌ی ئیتلاعاتی و ناردن و ڕێكخستنی جووخهكانی تیرۆری نه‌یارانی حكوومه‌تی ئێران له گشت عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
حكوومه‌تی توركییه بێجگه‌له هه‌موو كاره‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به له‌به‌رچاوگرتنی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی باشتر، ده‌ست ده‌داته بۆمبارانی به‌رینی ئاسمانی و به به‌رده‌وامی له “درۆن” یان فڕۆكه‌ی بێسه‌رنشین بۆ سیخوڕی و ئۆپراسیۆنی خراپكارانه و تیرۆریستی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
حكوومه‌تی توركییه به‌كرده‌وه به‌شێك له خاكی هه‌رێمی كوردستانی داگیر كردووه و ده‌یان پێگه و ناوه‌ندی نیزامی و سیخوڕیی تێدا درووست كردووه. ده‌وڵه‌تی توركییه له‌ژێر پۆششی ته‌جاره‌ت و یان كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیمكاناتی حیزبه‌كانی كه‌مینه‌ی توركمان له هه‌رێمی كوردستان و له ڕێگه‌ی گوشاری سیاسی و ئابووری بۆسه‌ر حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامی ده‌ست ده‌داته تیرۆر و خرابكاری له هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی سووریه.
سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له هێندێك به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌كوو چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رشۆڕانه‌ی ئه‌رته‌شه‌كه‌ی له ئه‌فغانستان و ڕاده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی نیزامی به تاڵه‌بان و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له سووریه و عێراق، به‌كرده‌وه چرایه‌كی سه‌وزه به حكوومه‌ته‌كانی توركییه و ئێران له عێراق، تا داگیركاریی نیزامی و ده‌ستدرێژیی ئاسمانی و زه‌مینی له هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێبده‌ن.
دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و توركییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سه‌ركوتی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان و سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه، له زۆر بواریشدا ره‌قیبی یه‌كترن. كێبه‌ركێ له‌سه‌ر داگیر كردنی بازاڕی عێراق، كێبه‌ركێ له‌سه‌ر به‌شداری كردن له پڕۆژه‌كانی نۆژنكردنه‌وه‌ی عێراق، ته‌یار و به‌هێز كردنی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ڕژیمی ئێران و به‌هێز كردنی حیزبه توركمان و جههادییه سونییهكان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركییه، له بواره‌كانی دیكه‌ی كێبه‌ركێی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته له عێراقن.
پڕژوبڵاوی، دژایه‌تیی یه‌ك كردن و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی له نێوان حیزبه كورده ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له ئێران و توركییه به‌كرده‌وه بووه‌ته هۆی هاندانی زیاتر و هێندێك جار سه‌ركه‌وتوو بوونی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی دوو ده‌وڵه‌تی توركیه و ئێران له خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ئێران و توركییه له زۆمره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن كه ڕێكخه‌ری تیرۆرن و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی جوگرافیای خۆیان بهكردهوهیان ده‌ردێنن. ده‌سه‌ڵات و ڕێكخراوه جیهانییه‌كان كه شایه‌دی تیرۆره‌كانی حكوومه‌تی توركییه و ئێرانن له هه‌رێمی كوردستان به بێده‌نگیی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م تیرۆرانه، هاوئاراسته بوونی خۆیان له‌گه‌ڵ تیرۆری ده‌وڵه‌تی نیشان ده‌ده‌ن.
تیرۆری ده‌وڵه‌تی له كوردستان ده‌توانێ به‌ره‌و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ش بكێشرێ و دیفاع له خه‌ڵكی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌م تیرۆره سیاسییانه، دیفاع له مافی ژیان و دیفاع له ئازادی و بهحیزبیبوونی سیاسییه.
پێویسته خه‌ڵكی شه‌ریف و خه‌باتكاری كوردستان، چالاكانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامه‌وانان و نووسه‌ران، ژنان و خوێندكاران، هونه‌رمه‌ندان و ڕێكخراوه چه‌پ و كرێكارییه‌كان، ئه‌م تیرۆره سیاسییانه له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌ته تیرۆریستییه‌كانی توركییه و ئێران مه‌حكووم بكه‌ن.
نابێ ڕێگه بدرێت دیفاع له خه‌ڵكی كوردستان ته‌نیا به خودی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه سنووردار بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكی شه‌ریفی كورد پشتیوانی جیددی و پێداگری هه‌موو حه‌ره‌كه‌ت و خه‌باتێكی ئازادیخوازانه و عهداڵهتخوازانهن له ئاستی ناوچه‌كه‌دا.
حكوومه‌ته‌كانی توركییه و ئێران ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان تیرۆری سیاسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌شكركێشی و بۆمباران ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی جیددی و به‌هێزی ئازادیخوازانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌ره‌وڕوو نه‌بنه‌وه، سبه‌ینێ نۆره‌ی خه‌ڵك و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش دێت.
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دیكتاتۆری و كۆنه‌په‌رستی له ناوچه‌كه كه به‌شێكی له لایه‌ن دوو ده‌سه‌ڵاتی توركییه و كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت، له گره‌وی تێكشكاندنی ماشێنی تیرۆری حاكمانی جه‌نایه‌تكاری ئێران و توركییه دایه.