هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، ده‌یان كۆڵبه‌ری نیشته‌جێی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له‌پێناو په‌یدا كردنی بژێوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌یان به ته‌قه‌ی به‌ئانقه‌ست و به‌به‌رنامه‌ی مرۆڤكوژانی كۆماری ئیسلامی له ورمێوه تا هه‌ورامان بریندار بوون و كوژراون. به‌داخه‌وه ئاماری ئه‌م جه‌نایه‌ته ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌چێته سه‌رێ. ژماره‌ی كه‌سانێك كه گیانی خۆیان بۆ دابین كردنی ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی له كوێرهڕێیهكانی سه‌ر سنوور به‌هۆی ته‌قه‌ی بهكرێگیراوان ڕژیمی ئیسلامی له ده‌ست داوه، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ١٠٠ كه‌س له ساڵدا بووه و چه‌ند هێنده‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌ش بریندار بوون و له‌كار كه‌وتوون. زۆربه‌ی بازگه سنوورییه‌كان له سه‌ڵماسه‌وه تا هه‌ورامان به‌تایبه‌ت بازگه‌كانی شارستانی پیرانشار، سه‌رده‌شت، بانه و مه‌ریوان شوێنی تێپه‌ڕینی ژنان و پیاوان، لاوان و ته‌نانه‌ت منداڵانێكن كه بۆ وه‌ده‌سهێنانی بژێوی ژیانیان له‌گه‌ڵ مه‌رگ له كایه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌دان. له‌ناو كۆڵبه‌راندا له منداڵانی ١٢ ساڵه‌وه ده‌بیندرێ تا پیره‌پیاوانی ٧٠ ساڵ ته‌مه‌ن. هه‌روه‌ها ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه و لاوانی خوێنده‌واری بێكاریش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كۆڵبه‌ران پێكدێنن.
كۆڵبه‌ر یه‌ك ئینسانه، باوك، هاوسه‌ر و نان ده‌رهێنه‌ری بنه‌ماڵه‌یه‌كه. كۆڵبه‌ر، برا، منداڵ، خاڵ، مام، هاوڕێ و جیرانه. كۆڵبه‌ر هێندێك جار دایك، هاوسه‌ر، خوشك و نانده‌رهێنه‌ری بنه‌ماڵه‌یه كه هاوسه‌رێكی نه‌خۆشی هه‌یه و یان به‌هۆی جیابوونه‌وه و یان مه‌رگ، دایك ته‌نیا دابینكه‌ری بژێوی بنه‌ماڵه‌یه.
با پێكه‌وه چاوخشاندنێكمان بێت به‌سه‌ر دواهاته‌كانی گیان به‌خت كردنی كۆڵبه‌رێكی سه‌قزی به‌ناوی “حامید ئه‌مین پوور” كه باوكی ٦ منداڵه و نانده‌رهێنه‌ری بنه‌ماڵه‌یه. هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌م كۆڵبه‌ره زه‌حمه‌تكێشه بۆ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی چۆنه؟ ژیانی ٦ منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له نه‌بوونی نانده‌رهێنه‌ری بنه‌ماڵه‌دا چیی به‌سه‌ر دێت. چۆن كرێی ماڵ و خه‌رجی خوێندن و ژیانی منداڵه‌كان دابین ده‌بێت؟
هه‌موومان ده‌زانین كه كۆڵبه‌ری پیشه نییه، كار نییه، به‌ربه‌رییه‌ت و كۆیلهتیی داسه‌پاوی حكوومه‌تی ئیسلامی و قازانجپه‌رستیی بازرگانانی مه‌رگ و ژان و تراژێدییه. بۆچی ده‌بێ خه‌ڵك ناچار بن كاری دژوار و نائه‌منی كۆڵبه‌ری قه‌بووڵ بكه‌ن؟ بۆچی له كوردستان پیشه‌ی گونجاو و پێویست بوونی نییه و باوكی ٦ منداڵ ده‌بێ ناچار بێت باری قورس له گه‌رما و سه‌رمای تاقه‌ت پڕووكێندا هه‌ڵگرێت و به گولـله‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست بدات؟
به به‌شێكی چكۆله له بوودجه و هه‌زینه‌ی سه‌ركوت و تیرۆری كۆماری ئیسلامی ده‌كرێ كاری ئه‌من و گونجاو بۆ كۆڵبه‌ران دابین بكرێت و تراژێدیی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك له كوردستان واته كۆڵبه‌ری بۆ هه‌میشه كۆتایی پێبێت. ئه‌مڕۆ له‌ئاستی دنیادا نه ته‌نیا له وڵاتانی پێشكه‌توو، نه ته‌نیا له وڵاتانێك كه كرێكاران لانیكهمی حه‌قده‌ست و ئه‌منییه‌تیان هه‌یه، به‌ڵكوو له زۆر به‌شی جیهان ملیۆنان تۆن كاڵا له ڕۆژدا ده‌گوازرێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌یكه كه‌س ناچار بێت له دژوارترین و نائه‌منترین باروودۆخی ژیان و كاردا و له‌ژێر ده‌ستڕێژی گولـله و به‌سه‌ر مه‌یدانی میندا، كاڵاكان به كۆڵه‌وه بگرێ و له‌و بهروهوه بیگه‌یه‌نێته ئه‌وبه‌ری سنووره‌كان.
پانتایی هه‌ژاری و بێكاری له كوردستان تا ڕاده‌یه‌كه، كه ته‌نانه‌ت وه‌ها مهترسیگهلێكی ئاشكرا كه به‌رده‌وام بۆ ئه‌م زه‌حمه‌تكێشانه له بۆسه دایه، ئه‌وان له كۆڵبه‌ری پاشگه‌ز ناكات. كوشتنی كۆڵبه‌ران نابێ ببێته هه‌واڵێكی ڕووتین و ئاسایی و ته‌نیا شایه‌دی زیادبوونی ڕه‌قه‌مێك به مه‌رگی دڵته‌زێنی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تێكش بین. خه‌بات بۆ دابین كردنی كار یان بیمه‌ی بێكاری، پێداویستییه‌كی خێرای خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له گشت ئێران و له‌وانه له كوردستانه. به‌ڵام تا كاتێك كه خه‌ڵكی بێكار مه‌جبوورن ده‌ست بده‌نه وه‌ها كارگه‌لێكی پڕمه‌ترسی، پێویسته ڕژیم ناچار بكرێ كه ده‌ست له تاڵان كردن و كوشتن‌یان هه‌ڵگرێ. پێویسته به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی شاره سنوورییه‌كانی كوردستان، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان دژبه جهنایاتی ڕژیم له سنووره‌كان به‌رز كه‌نه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن ڕژیمی ئیسلامی له‌وه زیاتر ئه‌و مرۆڤه زه‌حمه‌تكێشانه‌ی كه بۆ دابین كردنی ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی ده‌ست ده‌ده‌نه وه‌ها كارێكی پڕمه‌ترسی، به‌مجۆره دڕندانه قوربانی بكات.