ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی هێرشێكی ڕاكێتی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له ڕۆژئاوای كوردستان، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هه‌شت ڕاكێت هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و سێ كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قۆربانی و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. به وته‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا هیچ گرووپێك ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ به‌ڵام پێشتر گرژی و ئاڵۆزی نێوان گرووپه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیه هۆكاری كرده‌وه‌ی هاوشێوه و قۆربانی بوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بووه.