لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ده‌وڵه‌تی سووریە بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزۆسیون له پارێزگای ئیدلب، ١٣ كه‌سی مەدەنی کوژران کە پێنج كه‌سیان ژن و منداڵ بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان. هێزەکانی سووریە بە تۆپ و مووشەک هێرشیان کردۆتە سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزۆسیون و لە ئاكامدا ١٣ هاووڵاتیی مەدەنی کوژران، هەروەها ٦٢ کەسی دیکەش به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگۆیزی نه‌خۆشخانه كراون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریه پاش هێرشه پههبادییهكهی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سه‌ر كۆلێژێكی نیزامی له شاری حۆمس ڕوویدا كه له‌و ڕووداوه‌ش ٢٢٥ سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر كوژراو و بریندار بوون.
