ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیه بۆ سه‌ر كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، ٢٩ ئه‌ندامی ئاسایشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی توركیه بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشیان له ڕۆژئاوای كوردستان كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ٥٧ كه‌س كوژراو و بریندار بوون. هه‌وره‌ها له توپ‌باران و بۆردوومانی ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و ده‌ربێسی پێنج كرێكاری كشتووكاڵ و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاندووه.
