ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی هێرشی تۆپخانه‌كانی ڕژیمی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانێ، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و ١١ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تۆپخانه‌كانی سۆپای توركیا به چڕی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانێیان بوردوومان كرد و هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانیاندا سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزیش له ناوه‌ندی ئه‌و شاره ڕوویدا كه به وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌رێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا، له‌م ڕووداوه‌ش دا دوو هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.
