ڕۆژی شەممە ١٩ی مانگی پووشپەڕ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “موختار شەریفی” خەڵکی گوندی “مەنیجه‌ڵان” و “مکاییل” خەڵکی گوندی “کانی بنا‌و”ی سه‌ر به شاری بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار بوون. هەروەها كۆلبه‌رێكی به ته‌مه‌ن و باوكی شه‌ش منداڵ به ناوی “حامید ئه‌مین پوور” خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مۆختار” و “میكائیل” لە سنوورەکانی “نەنۆڕ” و “سەرتەزێن”ی سەر بەشاری بانە، له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌كرێنه ئامانج و به سه‌ختی بریندار ده‌بن و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودیری پزیشكی دان. به پێی سه‌ر چاوه خۆجێیه‌كان، “حامید ئه‌مین پوور” ڕۆژی شه‌ممه له كاتی كۆڵبه‌ری ده‌درێته به‌ر ده‌سترێژی گوڵه و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و خۆێنێكی زۆری له‌به‌ر ده‌چێت و گیانی له ده‌ست ده‌دات. جێی ئاماژه‌یه كه ته‌رمه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ر له‌و شوێنه ئه‌دۆزرێته‌وه.