ڕۆژی دووشەممە ۱۸‌ی مانگی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “هەنگەژاڵه”ی بانە، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان دایه به‌ر ده‌سرێژی گولله و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك گیانی له ده‌ست دا و كۆڵبه‌رێكی دیكه به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئۆمێد خزری” خه‌ڵكی مه‌هاباد، دانیشتووی شاری ڕه‌به‌ت و خاوه‌نی دوو منداڵ، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه گیانی له ده‌ست داوه و كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی پیڕانشار له‌و ڕووداوه به سه‌ختی بریندار بوو.
