ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، له ڕووداویكی هاتووچو و ئاگركه‌وتنه‌وه له زاهیدان، سووختبه‌رێك له نێو ئاگردا سووتا و سووختبه‌ر‌ێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبیل و ئاگركه‌وتنه‌وه، شۆفێری یه‌كێك له ئۆتومبێله‌كان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی تر به‌سه‌ختی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی زاهیدان كرا. جێگایی ئاماژه‌یه كه ساڵانه به‌هۆی خراپێ ڕیگه‌وبان و ناستاندارد بوونی ئۆتومبێلی به‌رهه‌می نێوخۆ، ده‌یان كه‌س ده‌بنه قوربانی یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.