ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌یه‌كی ئاومیوه‌سازی له “داكا”ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، لانیكه‌م ٥٢ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و پتر له ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌م باره‌وه به‌رده‌وامه. ئه‌م ئاگركه‌وتنه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساعه‌ت درێژه‌ی هه‌بووە و له ته‌به‌قه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد و تەشەنەی كرده شه‌ش ته‌به‌قه‌كه‌ی تری ئه‌و بینایه، به جۆرێك كه كۆمه‌ڵێك له كرێكاران بۆ ڕزگار كردنی خۆیان ناچار بوون خۆیان به‌رده‌نه خواره‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له شوێنی كار، ساڵانه ئه‌بێته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له سه‌نایه‌عی نه‌ساجی و كارخانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته و به ده‌یان كرێكار ده‌بنه قۆربانی.