به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، چه‌كدارێك هێرشی كرده سه‌ر ئیداره‌ی “ئه‌مواڵ و ئه‌ملاك” كه سه‌ر به ڕێكخراوی “مۆستهزعهفان”ی كۆماری ئیسلامییه و كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی بهگرۆگان گرت و چوار كه‌سی كوشت و پێنج كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد و له ئاكامدا كۆتایی به ژیانی خۆیدا هێنا.
به پێی زانیارییه‌كان، هێرشبه‌ره‌كه كارمه‌ندی پێشووی ئه‌و ناوه‌نده بووه و هێشتا هۆكاری بهگرۆگانگرتن و كوشتنی كارمه‌ندانی ئیداره‌ی “ئه‌موال و ئه‌ملاك”ی ڕێكخراوی “مۆستهزعهفان”ی ئیلام ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به وته‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئیلام، پاش هاتنی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم شه‌ڕ و پێكدادان درووست بووه و هێرشبه‌ره‌كه چوار كه‌سی كوشتووه و پینج كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه و له ئاخیردا كۆتایی به ژیانی خۆیدا هێناوه.