شاره‌داری شاری “ماریوپۆل”ی ئۆكراین ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه ڕایگه‌یاند: به هۆی بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆ سه‌ر “زایشگا” و نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی ئه‌و شاره، لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان منداڵه و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش كه ژنانی دووگیانن به‌سه‌ختی بریندابوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، نه‌خۆشخانه‌كان و مه‌دره‌سه‌كان چڕتر بووه‌ته‌وه و تا ئێستا لانیكه‌م ١٢٠٠ كه‌س له‌و شاره گیانیان له‌ده‌ست داوه كه له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان نیژدراون. “ولادیمیر زلنسكی” دوێنێ له وتارێكدا ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان جینۆسایدی خه‌ڵكی ئۆكراینه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نابێ بێده‌نگ بێت چوونكه به چاوی خۆیان ده‌بینن ئه‌رته‌شی ڕووسیا چی به‌سه‌رماندا دێنێت.