ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕ، له كاتی دابەشکردنی خۆراک لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ، تێكهەڵچوونێکی خوێناوی لە نێوان زیندانیان هاتە ئاراوە كه به‌هۆیه‌وه زیندانییەک کوژرا و 16 زیندانی دیکە برینداربوون.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، لەم تێكهەڵچوونەدا زیندانییەک بە ناونیشانی “کەریم بابایی” به هۆی زه‌برێك كه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه گیانی له ده‌ست دا و ١٦ زیندانی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه باری ته‌ندروستی یه‌كێكیان ناجێگیره. شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی تەنانەت لە نێو زیندانەکانیشدا نادادپەروی و سێستەمی چەواشەکاری خۆی پێڕەو دەکات و لە دابەشکرنی پێداویستیه‌كانی زیندانیان جیاوازی و هەڵاواردن بەکار ده‌بات.