ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له سنووری نه‌وسوود دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “موختار وه‌یسی” گیانی له‌ده‌ستدا و كۆڵبه‌ریه‌كی دیكه‌ش به‌ناوی ” ئه‌حمه‌د یووسفی” به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه “موختار وه‌یسی” به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و “ئه‌حمه‌د یووسفی” له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه. شایانی باسه كه “موختار” خێزاندار و باوكی دوو منداڵه.