کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆژران و بریندابوورنی شه‌ش هاووڵاتی به‌ هۆی تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر‌ ڕۆژئاوای كوردستان

كۆژران و بریندابوورنی شه‌ش هاووڵاتی به‌ هۆی تۆپبارانه‌كانی توركیا

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌ هۆی تۆپبارانه‌كانی ڕژیمی توركیا بۆ سه‌ر گوندی “ڕه‌بیعه‌”ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی “زركان”ی ڕۆژئاوا، سێ هاووڵاتی ژنی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ ده‌ست دا و سێ منداڵیش به‌سه‌ختی بریندار بوورن.

شارۆچكه‌ی “زركان” سه‌ر به‌ شاری “سه‌ریكانیه‌” كه‌ له‌ لایه‌ن ڕژیمی توركیا داگیر كراوه‌ و به‌رده‌وام گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری له‌ لایه‌ن گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌وه‌ تۆپباران ده‌كرێت یان هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر هاووڵاتییان و ماڵه‌كانیان تاڵان ده‌كه‌ن. به‌ پێی زانیارییه‌كان هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕژیمی سووریا له‌و سنوورانه‌ بوونیان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وان هیچ كات ڕێگر نه‌بووه‌ له‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ و له‌و هێرشانه‌دا سێ سه‌ربازی سووریش بریندار بوو