به پێی ڕاپۆرته‌كان، پیاوێكی خه‌ڵكی پیرانشار له كاتی سه‌فر بۆ شۆمالی ئێران به هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ژنه‌كه‌ی له كاتی لێخۆڕینی ماشین فڕێ داوه‌ته خواره‌وه و كۆشتوویهتی.
پیاوێكی خه‌ڵكی پیرانشار هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “گۆڵاڵه ده‌هار” له ماشێن فڕێ ده‌داته خوارێ و هه‌ڵدێت. به پێی زانیارییه‌كان، قۆربانی به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌و ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئه‌رده‌بیل و به دوای ١٣ ڕۆژ چاودێری پزیشكی، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی قۆڵی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست ده‌دات. جێی ئاماژه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو سكاڵایان دژی زاواكه‌یان تۆمار كردووه به‌ڵام هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.