کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆژرانی ژنێكی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ لایه‌ن‌ براكانیه‌وه‌

كۆژرانی ژنێكی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ لایه‌ براكانیه‌وه‌ 4

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٢ی مانگی سەرماوەز، ژنێکی لاو بە ناوی “سەحەر مورادی” تەمەن ٣٣ ساڵ لەلایەن براکانییەوە و له‌ ژێر ناوی شه‌ره‌ف لە گوندی “باوەڕێز”ی سەر بە شاری سنە کوژرا.

بە پێی زانیارییه‌كان، “سەحەر مورادی” دایکی دوو منداڵ بووە و هاوژینەکەی دوو ساڵ پێش مردووە، بە بیانووی ئەوەی کە لەگەڵ پیاوێک پەیوەندی هەبووە لەلایەن براکانیەوە بە چەقۆ کوژراوە. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا کاتی داڕشتنی  ئەم هەواڵە هیچ کام لە بکوژەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر نەکراون. بە پێ ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، لە ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا، لانیکەم ٤٤ ژن لە شارەکانی کوردستان کوژران کە ١١ حاڵەتیان، کوژران له‌ ژێر ناوی نامووس و بە پشتیوانی ئایین و پیاوسالاری  بووە.