هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق ئاشكرایان كردووه كه بەرەبەیانی ڕۆژی هەینى ١١ی مانگی گهلاوێژ، له ئۆپراسیۆنێكدا لە سنووری ناحییەی “رەشاد”، لە ڕۆژئاوای كەركوك چوار ئەندامی داعش كۆژراون.
لێپرسراوی راگەیاندنی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك ڕایگهیاندووه كه هەڵمەتەكە پاش دەستكەوتنی زانیاری هەواڵگری ئەنجامدراوە و لەماوەی ٢٤ كاتژمێردا لە چوارچێوەى ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا ژمارەیەك بۆمبی چێنراو لە باشووری کەرکوک پوچەڵکراوەتەوە و پۆلیسی فیدڕاڵیش لە گوندهكانی سەر بەناحیەی رەشاد، شەش تونێلی داعشیان تێكشكاندووە و دەستیان بەسەر یەك كیلۆ مادەی “سی فۆڕ” دا گرتووە.