ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم له ئیسلام شاری تاران، چه‌ند ئۆتۆمبێلی كاسبكارانی خه‌ڵكی سه‌قزیان كرده ئامانج و به هۆیه‌وه سێ سه‌رنشینی یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی دوو كه‌س له‌و كاسبكارانه ئاشكرا كراوه كه بریتین له: “ڕزگار حسێنی” و “ئه‌حمه‌د” و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كاسبكارانی دیكه له‌به‌ر ده‌ستا نییه. شایانی باسه كه هێزه‌كانی ڕژیم گۆمانی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه ئه‌و ئۆتۆمبێله كاڵای قاچاخی تیدابێ، به‌ڵام به بێ ئاگادار كردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و گومانه ته‌قه‌یان له‌و كاسبكارانه كردووه.