ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له دڕیژه‌ی بۆردمانكردنی غه‌زه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسرائیله‌وه، زیاتر له ٥٠ كه‌سی مه‌ده‌نی كۆژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له سێهه‌مین ڕۆژی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل دا، به‌لانیكه‌م ٤٥٠ كه‌س له غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه كۆنتڕۆڵی ته‌واوی سنووره‌كانیان به‌ده‌ست گرتووه و كه‌رتی غه‌زه‌یان به ته‌واوی گه‌مارۆ داوه. له به‌رانبه‌ر دا ڕێژه‌ی كوژراوانی هێرشه مووشه‌كی و چه‌كدارییه‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسڕائیل بۆ ٧٠٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ٢ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سیش بریندار كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له باشووری لوبنانه‌وه ١٢ مووشه‌ك به ئاراسته‌ی ئیسڕائیل ته‌قێندرا و له وڵامدا فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی ئیسڕائیل باشووری لوبنانیان كرده ئامانج.
