کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆچی ١٠ هه‌زار پزیشكی ئێرانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

كۆچی ١٠ هه‌زار پزیشكی ئێرانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات 2

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “ڕوکنا”، “حسێن‌عەلی شەهریاری” سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانیی مەجلیسی ڕژیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، ڕایگەیاندووه‌ كه‌ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ١٠ هەزار پزیشک کە زۆربەیان پسپۆڕ و پسپۆڕی باڵا بوون، بڕوانامەی پێشینەی باشیان به‌ مه‌به‌ستی كۆچ كردن بۆ ده‌ره‌وی وڵات وەرگرتووە.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، “زۆرێک لەو کەسانە بەهۆی ئەگەری وەرگرتنی مووچەی زۆر بەرز لە وڵاتانی کەنداو، تەنانەت بیر لە کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئورووپایی ناکەنەوە و بۆ وڵاتانی وەک عومان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆچ دەکەن، بە جۆرێك کە وڵاتانی عەرەبی بوونەتە شوێنی سەرەکی بۆ کۆچکردنی پزیشکانی ئێرانی”. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مانگی خەرمانانی ١٤٠١، هەفتەنامەی پزیشکیی “لێنسێت” باسی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠٠ لەسەدیی کۆچی کادری دەرمانیی ئێرانی پاش پەتای کۆرۆنا کردبوو.