کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆچی دوای پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێ “یه‌عقووب موشتاق” له‌ وڵاتی سووید

كۆچی دوای پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێ یه‌عقووب موشتاق له‌ وڵاتی سووید 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە ھاوڕێ یه‌عقوب موشتاقناسراو بە (یعقوب شکاک )، لە وڵاتی سووید کۆچی دوایی کرد.

ھاوڕێیعقوبلە بنەماڵەیەکی كرێكار و زەحمەتکێش، لە ناوچەی ورمێ، لە گوندیمافەڕانسەر بە ناوچەی برادۆست لە دایک بوو. لە سەرتای شۆرشی گەڵانی ئێران ھاورێیعقوب، وەک لاوێکی تازە پێ گەیشتوو، لە کۆر و کۆمەڵی گەنجان بەشدار بوو.

دوای ھێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی ھاوڕێیعقوبو دوو برای په‌یوه‌ستی ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ بوون. لە سالی ١٣٥٩ لە شەرێک لە گەڵ ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە نیزیک شاری ورمێ بە توندی بریندار بوو و بە برینداری له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كرا. ناوبراو ماوەی پێنج ساڵ لە زیندان بوو و کاتێ لە زیندان ئازاد بوو زۆر زوو پەیوەندی به‌ ته‌شكیلات گرته‌وه‌ و كار و چالاكییه‌كانی درێژه‌ پێ دا. ناوبراو دوای چه‌ند ساڵ خه‌بات و تێكۆشان له‌ ڕێگه‌ی وڵاتی توركیاوه‌ خۆی گه‌یانده‌ وڵاتی سوئد و تا دواكاتی ژیانی له‌وێ ژیا. یادی ئازیزی ھاوڕێیعقوببەرزو بەرێز بێ.