به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “مه‌حیه‌دین مه‌جیدی” دانیشتووی ئاوایی ئه‌ویهه‌نگی سه‌ر به شاری سنه و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه به‌دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی تووشبوونی به سه‌ره‌تان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی شاری سمنان، بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه هاورێ “مه‌حییه” له ساڵی ١٣٦٠ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه به مه‌به‌ستی ئازاد كرانی دیله‌كانیان، ئاڵوگۆڕی پێكرا و تا ساڵی ٦٢ له‌ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه مایه‌وه و درێژه‌ی به چالاكییه‌كانی دا. هاورێ “مه‌حییه” له هه‌مان ساڵدا به‌هۆی كێشه‌وگرفتی بنه‌ماڵه‌یی گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێران و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، دوورخرایه‌وه بۆ شاری سمنان. هاورێ مه‌حییه به‌دوای دوورخرانه‌وه‌ی بۆ شاری سمنان وه‌ك مرۆڤێكی ئازادیخواز تا دوایین ساته‌كانی ژیانی له‌وێ مایه‌وه. شایانی باسه، ته‌رمی هاورێ مه‌حییه ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان له‌ناو غه‌م و په‌ژاره‌ی جه‌ماوه‌ری شاری سنه و دۆستان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له “به‌هشت محه‌ممه‌دی” سنه ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه.