به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاورێ “حه‌سه‌ن خه‌یام” ناسراو به “حهسهنهسوور” كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری سه‌قز و سیمای خۆشه‌ویستی ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، له وڵاتی هۆله‌ند بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه هاورێ حه‌سه‌ن به‌ر له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران سه‌رقاڵی كاری وێنه‌گری بووه. پاش داگیركردنی شاره‌كانی كوردستان له لایه‌ن ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامیی، په‌یوه‌ست بووه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و له ناوچه‌ی سه‌قز به تایبه‌ت له به‌شی ڕاگه‌یاندن ده‌ستی كرد به چالاكی. دوای هاتنه ده‌رێ هێزی پێشمه‌رگه له شاره‌كانی كوردستان و گیرسانه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاورێ حه‌سه‌ن به‌رده‌وام بوو له درێژه چالاكییه‌كانی و دوای ماوه‌یه‌ك ڕووی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد. هاورێ حه‌سه‌ن خه‌یام له وڵاتی هۆله‌ند نیشته‌جێ بوو و له‌وێش به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كار و چالاكی ته‌شكیلاتی بوو و تا دوایین هه‌ناسه‌كانی به ئامانجه باڵا و كۆمۆنیستییه‌كانی وه‌فادار مایه‌وه.