به پێی ههواڵی گهیشتوو، ھاوڕێ لەمێژینە و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، ھاوڕێ “فەخرالدین سولیمان زادە” خەڵکی شاڕەدێ باڵاو سەر بە شاری ورمێ لە وڵاتی فهنلاند بههۆی تووشبون به نهخۆشینی سهرهتان کۆچی دوایی کرد.
ههواڵی گهیشتوو باس لهوه دهكات كه ھاوڕێ فەخرالدین لە بنەماڵەیەکی زەحمتکیش جەڵالی لە ناوچەی ماکۆ لە دایک ببوو. دواتر لە گەڵ بنەماڵەی ھاتبوونە ناوچەی ورمێ و لە گوندی باڵاو نیشتەجیی ببوون. ھاوڕێ فەخرالدین لە گەڵ ھاوڕێ گیانبختکردوو “عزیز”ی برای پێش شۆرشی ساڵی ١٣٥٧ لە دەرەوێ کوردستان کڕێکاریان دەکرد. دۆای شۆرشی گەڵانی ئیڕان و دەست پێکردنی شۆرش و ھەست بە زوڵموو زۆر لە گەڵ ھاوڕێ عەزیز ھەر دوکیان لە ساڵی ١٣٦٢ لە ناوچەی ورمێ بوون بە پێشمەرگەی کۆمەڵە. ھاوڕێ “عەزیز سولێمان زادە” لە ساڵی ١٣٦٤ لە شەڕی نێو خۆیی لە گوندی کەچەڵە مەرگەوەر گیانی بەختکرد. ھاوڕێ فەخرالدین لە ناوچەکانی ورمێی، مھاباد، مەریوان و بانە پێشمەرگایەتی کردووه و زۆریش چالاک بوو و ھاوڕێکی شۆرشگێر و خۆشەویستی نێو ریزکانی کۆمەڵە و خهڵكی زهحمهتكێشی ناوچهكه بوو. ساڵی ١٩٩٣ ھاوڕێ فەخرالدین چوو بۆ وڵاتی فهنلاند و لەوێ نیشتەجێ بوو.