به پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر “دوكتور عیزەدین مستەفا رەسوڵ، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “دوكتور عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ، پرۆفیسۆر و مامۆستاى زانكۆ و سه‌رچاوه‌ى زانیاری و نووسه‌ر و تێكۆشه‌ر و پێشكه‌وتنخواز، له‌ئاستى كوردستان و عێراق و هه‌موو ناوچه‌كه‌یه. ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كى ناسراوه له بواره جیاجیاكانى ئه‌ده‌ب و توێژینه‌وه‌ى زانستى و ساخكردنه‌وه‌ى بابه‌ته ئه‌ده‌بییه‌كان و نووسینى مێژووى ئه‌ده‌بى كوردیدا خاوه‌نى چه‌ندین كتێب و بڵاوكراوه و وتار و دیداره”. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ لە ساڵی ١٩٣٤ لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و خاوەنى چەندین بەرهەمى ئەدەبیە بە زمانەکانى کوردى و عەرەبى.