ڕۆژی شهممه 9ی مانگی گهلاوێژ، ھاوڕێ “ڕەحیم حەسەنزادە” ناسڕاو بە “ڕحیم گاپیس” كهسایهتی خۆشناو و پێشمەرگەی خەباتکاری کۆمەڵە و خەڵکی گوندی “ئەمیرئاباد”ی شنۆ، ماڵئاوایی له ژیان كرد.
ھاوڕێ ڕەحیم کەسایەتێکی زەحمەتکێش، قسەخۆش و دڵسۆز بوو. ناوبراو له ساڵی ١٣٥٨ ھەتا سالی ١٣٦١ی ههتاوی، له ڕیزی پێشمهرگهكانی کۆمەڵە بوو. كاك “ڕهحیم” ساڵی ١٣٦٠ لە شەڕ لە گەڵ ھێزە داگیرکەڕەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی شنۆ بە توندی بریندار بوو و لە سالی ٦١ گەرایەوە نێو کەسوکاری، بەڵام کەسایەتی شۆرشگێرانەی خۆێ ڕاگرتوو و ھەمیشە وەک کەسێکی دڵسۆزی کۆمەڵە لە کۆر و کۆمەڵەکان دا بشدار دەبوو. لەو ساڵانی دوایدا ھاورێ ڕەحیم تووشی نەخۆشی بوو و ئەورۆ بەیانی دڵی لە لێدان کەوت و بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی له ژیان كرد.
