کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆچی دوایی نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی كورد له‌ شاری بۆكان

كۆچی دوایی نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی كورد له‌ شاری بۆكان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی به‌فرانبار، فه‌تاح ئه‌میری، نووسه‌ر و چیرۆك نووسی ناوداری خه‌ڵكی بۆكان كۆچی دوایی كرد و مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

كاك فه‌تاح ئه‌میری له‌ دایكبووی ساڵی ١٣٢٥ی هه‌تاوی له‌ گوندی” مه‌نیچه‌ر”ی سه‌ر به‌ شاری بۆكان و نووسه‌ری چه‌ندین كتێب له‌وانه: “هاواره‌ به‌ره‌”، “میرزا”، “زینده‌خه‌ون”، “گێژه‌ڵووكه‌” و “خه‌م و خه‌یاڵ” بوو. ناوبراو له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی كرابوو.