کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كۆچی دوایی كاك حه‌مه‌ سه‌عید كه‌سایه‌تی ناسراو و باوكی دوو هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه‌ له‌ هه‌له‌بجه‌

كۆچی دوایی باوكی دوو هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه‌ له‌ هه‌له‌بجه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ١٢ی خاكه‌ڵێوه‌ دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی كه‌سایه‌تی خوشه‌ویست ناوچه که ، و باوكی دوو هاوڕێی گیانبه‌خت كردووی كۆمه‌ڵه‌ به‌ ناوه‌كانی “حیكمه‌ت” و “سه‌روه‌ت” ، كاك “محه‌ممه‌د سه‌عید ئێناخی” ناسراو به‌ “حه‌مه‌ سه‌عید” له‌ لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له‌ژیان كرد.
كاك حه‌مه‌ سه‌عید هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی لاویه‌تییه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌ كاروانی خه‌باتكارانی دژی سته‌م له‌ باشووری كوردستان بوو و چه ندین ساڵ چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی له‌شان کرد. پاش شکستی شۆرشی ساڵی ١٩٧٥ باشوری کوردستان، رووی لە کوردستانی ئێران کرد و لەوێ نیشتەجێ بوو . پاش ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران و زاڵبووونی کۆماری ئیسلامی بە سەر کوردستان ، دەست بەسەر و زیندانی کرا. پاشان له گه ڵ بنه ماڵه که ی گه رایه وه عێراق و له هه‌ ڵه‌بجه‌ نیشته‌جێ بوو. دوو جگه‌ر گۆشه‌ی كاك حه‌مه‌ سه‌عید، هاورێیان” حیکمت و سه روه ت” له ساڵه کانی 1361 و 1364 له‌ ناو ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه رگه ی كۆمه‌ڵه‌ له پێناوی ئازادی و سۆسیالیزم دا گیانیان به‌خت كرد . ئه و باوکه جرگ سووتاوه هیچ كات سه‌ری بۆ قاتلانی روڵه‌كانی دانه‌نواند و هه میشە دژ بە کۆماری ئیسلامی مایەوە. كاك حه‌مه‌ سه‌عید رێز و خوشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی له‌ نێو دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌م دیو و ئه‌و دیوی سنوور هه‌بوو . ته رمی ئه م که سایه تییه دڵسۆز و تێکۆشه ره له شاری هه ڵه بجه و به به شداری بنه ماڵه و جه ماوه رێکی زۆر به خاک سپێرده را .