بەداخەوە کاتژمێر چواری سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، دڵی گەورە و پڕ لە ئاواتی ڕەبابە خانمی کەمانگەر، پاش نزیک بە سێ ساڵ بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە شاری ساری لە لێدان کەوت.
ڕەبابە خانم دایکی پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، جەواد جەلیلی پێشمەرگەی گوردانی داڵاهۆ و خوشکی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە، هاوڕێی ڕابەر کاک سدێق و هاوڕێیان رەئووف و مەعەعرووف کەمانگەر، هه‌روه‌ها میمکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، داریووش ڕەزایی کوڕی کافیە خانم بوو. ئه‌و دایكه شۆڕشگێڕه هیچ كات سه‌ری بۆ دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی دانه‌نواند و دوو جار لەلایەن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. جاری یەکەم له ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی لەگەڵ دوو خوشکی به ناوه‌كانی حەبابە و کافیە، وێڕای منداڵە دوو ساڵانەکەی به ناوی سەعید لە شاری سنە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ماوەیەک لە زیندان بوون. جاری دووهەم لە شاری تاران و هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوسەر و منداڵە چکۆلەکەیان، حەبابەی خوشکی و برازایەکی سێ ساڵانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕەوانەی گرتووخانەی کومیتەی تاران کران. ڕەبابە خانم لە ئاوایی ئافڕیانی سەروو لە ناوچەی ژاوەرۆی كامیاران لە دایک بوو، بنەماڵەکەی دەیان تێکۆشەر و خەباتکاری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانی تێدا هەڵکەوت کە ١٦ کەسیان لە ڕیزی گیانبەختکردووانی سەربەرزی کۆمەڵە و بزووتنەوەی کوردستاندان، پێشتر و ئێستاش ژمارەیەکیان لە ڕێزەکانی خەباتی پێشمەرگانە و سیاسی‌دا دژی حکوومەتی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی بەشدارن. ڕه‌بابه خانم وێڕای ئه‌و هه‌موو ئازارانه‌ی چه‌شتبووی، به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه پشتیوانی له بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری ده‌كرد و ئاواتی ڕزگاری و ئازادی هه‌موو كات له دڵی دا بوو. كۆچی دوایی ئه‌و دایكه شۆڕشگێڕه دڵی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ژاند و خه‌مێكی گه‌وره‌ی له دوای خۆی دا به‌جێهشت. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌س و كاری ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ڕیكی خه‌میان ده‌زانین.