به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دایه ئێحترام شه‌كووری، دایكی ناهید خوداجوو، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین و هاوژین و دایكی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.
دایه ئێحترام ژنێكی خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و دایكی ناهید خوداجووه كه به بیانووی به‌شداری له مه‌راسیمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار زیندانی كراوه، ئه‌و دایكه دڵسۆزه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی نه‌خۆشی نه‌یتوانی سه‌ردانی كچه‌كه‌ی بكات له زیندان. هاوژینی دایه ئێحترام به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌شید خوداجوو له ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاوی، كاتێك ناهید له زیندان دا بوو، له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئێعدام و به نهێنی نێژدرا. دوو برای ناهید به ناوه‌كانی نادر و ناسێح خوداجوو گیانیان له پیناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كردووه و ناهید پاش یه‌ك ساڵ دووری له دایكی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه هه‌واڵی كۆچی دوایی دایه ئێحترامی بیستووه. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری دایه ئێحترام ده‌كه‌ین و خۆمان به شریكی خه‌میان ده‌زانین.